Elementor #1042

شیکاری پڕۆتینی بێنس جۆنس
چییە؟ (Bence Jones Protein)

ئەم شیکارییە بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مۆخ کە بە (Multiple Myeloma) ناسراوە کەئەمەش جۆرێکە لە شێرپەنجەی خوێن کە کاریگەری تەواوی لەسەر خانەکانی پلازما دەبێت ، خانەکانی پلازما (plasma cells) خانەی سیستەمی بەرگرین کە دژە تەن دروست دەکەن بۆیارمەتیدان و بەرەنگاربونەوەی هەوکردنەکان ،وەخانەکانی پلازما زۆرینەیان لەناو مۆخی ئێسکدا بەرهەم دێن و مۆخی ئیسک شوێنی دروست بونی خانەکانی خوێنە بۆیە کاتێک کەمۆخی ئێسک توشی شێرپەنجە ئەبێت بەمەش خانەکانی خوێن بەتەواوی دروست نابن ودەبێتە هۆی:

🔹کەم خوێنی (Anemia) کەخڕۆکە سورەکانی خوێن بەتەواوی دروست نابن و دەبێتە هۆی لاوازی و ماندوێتی و بێهێزی.🔹کەمبونەوەی پەڕەکانی خوێن (thrombocytopenia).🔹کەم بونەوەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن (Leukopenia) و لاوازبونی سیستمی بەرگری لەش.🔴ئەم شیکارییە لە چی کاتێکدا پێویستە بکرێت ؟🔸لە کاتی هەبونی ئازاری ئێسک و هەوکردنی جومگەکان.🔸بەرزبونەوەی ڕێژەی کالسیۆم.🔸دابەزینی ئاستی خڕؤکە سور و سپیەکانی خوێن.بە خۆشحاڵیەوە ئێستا ئەم شیکارییە لە تاقیگەی پسپۆڕی نەخۆشخانەی ئاسیا بەردەستە و (٢٤) کاتژمێر لەخزمەتی چارەخوازاندایە !🧪👨‍🔬🔴(سەنتەری پەیوەندی کردن – Call Center)ی نەخۆشخانە :☎️07702869000☎️07500519000نەخۆشخانەی ئاسیا📍سلێمانی – شەقامی شۆڕش – بەرامبەر شاری سپی

Leave a Reply

Your email address will not be published.