سوپاس بۆ نەخۆشخانەی ئاسیا!
2026-11-25
خێزانی نەخۆشێک کە نەشتەرگەرییەکەی ڕاستەوخۆ پەخشکرا بۆ هۆڵی کۆنفڕانس لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکەی یازدەیەمی نەخۆشخانەی ئاسیا، لەم ڤیدیۆیەدا باس لە تەندروستی نەخۆشەکەیان دەکەن و دەڵێن ئێستا تەندروستی زۆر باشە. هەروەها سوپاسی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئاسیا دەکەن بۆ ئەو چاودێریەی کە لە ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانە پێشکەشیان کردووە.
لابردنی وەرەمەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن بە لاپارۆسکۆپی وەک بەشێک لە یازدەهەمین ڕووداوی زانستی نەخۆشخانەی ئاسیا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. د. حەبیب مەحمود عەبدوڵڵا وەک یەکەم پزیشکی نەشتەرگەری؛ عومەر حەمە غالب هەورامی وەک پزیشکی دووەمی نەشتەرگەری، بەهاوکاری تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاسیا، نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامدا.
نەشتەرگەرییەکە ڕاستەوخۆ لە هۆڵی نەشتەرگەری ئاسیاوە تا هۆڵی کۆنفڕانسەکە پەخشکرا بۆ ئەوەی پزیشکان و پسپۆڕان بتوانن قۆناغەکان ببینن.