یازدەیەمین بۆنەی زانستی نەخۆشخانەی ئاسیا
2026-11-05 09:00 — 13:21 Titanic Hotel & Spa Sulaymaniyah - Bosphorus Hall
نەخۆشخانەی ئاسیا یازدەیەمین بۆنەی زانستی خۆی (11th Asia Recap & Update) لەژێر ناونیشانی:
شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە
Clinical Advances in Colorectal Cancer
ساز دەکات؛ کە تێیدا پزیشکانی پسپۆڕ گفتوگۆ لەسەر نوێترین ڕێکارەکانی پشکنین، دەستنیشانکردن و چارەسەری شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕیکە دەکەن، لەگەڵ خستنەڕووی پێشکەوتنەکانی نەشتەرگەری و گرنگی هاوکاری نێوان پسپۆڕییە جیاوازەکان لە چاودێری نەخۆشاندا.
هەر لە هەمان بۆنەدا بە شێوەیەکی راستەوخۆ نەشتەرگەری لە هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاسیا دەگوازرێتەوە بۆ ناو هۆڵی کۆنفرانسەکە بە ئامێری ناوسکبینی لاپرۆسکۆپی.
ئامانج لەم بۆنەیە خستنەڕووی تازەترین توێژینەوە و بەڵگە زانستییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموونی کلینیکی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە گرنگی دۆزینەوەی زوو و چارەسەری گونجاوە؛ وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی نەخۆشخانەی ئاسیا بۆ پەرەپێدانی پەروەردەی پزیشکی و باشترکردنی کوالیتی چاودێری تەندروستی.
رۆژ و بەروار:
05-11-2026 ڕۆژی پێنجشهممه
کاتژمێر 9:30ی بەیانی
لە هۆڵی (Bosphorus Hall) لە هۆتێل تایتانیک.