جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت عـیـد مــبــارك 🍬🎉، نەخۆشخانەی ئاسیا
2026-05-28
نەخۆشخانەی ئاسیا جەژنی قوربان لە گشت مسوڵمانان پیرۆز دەکات ، داواکارین لە خوای گەورە و میهرەبان عیبادەت و قوربانی گشت مسوڵمانان قبوڵ بکات و شیفای گشت چارەخوازان بدات.
دەوامی بەش و کلینیک و سەنتەرەکان لە رۆژانی جەژنی قورباندا:
هەر یەک لە بەشەکانی (دەرمانخانە، تاقیگە، بەشی فریاکەوتنی خێرا، بەشی لەدایکبوونی سروشتی) ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
بەشی مۆبایل تیم (تیمی پزیشكی گەڕۆک) بۆ چارەسەری چارەخوازان لە ماڵەکانی خۆیاندا (٢٤)کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
لە بەشی تیشک پشکنینی ( CT Scan Contrast) ٢٤ کاتژمێر بەردەستە.
سۆنار لە هەرچوار رۆژی جەژندا لە کاتژمێر (٧:٠٠) ئێوارە تاکو (١٢)ی شەو لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە (پێویستە پێشوەختە پەیوەندی بکرێت).
یەکەی چاودێری ورد (٢٤)کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
یەکەی چاودێری ئاست بەرز و جەڵدەی مێشک (٢٤)کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
دەوامی کلینیکی ددان بەم شێوازە دەبێت:
-یەکەم رۆژ و دووەم رۆژی جەژن کلینیک کراوە نابێت.
-سێیەم رۆژ و چوارەم ڕۆژی جەژن لە کاتژمێر (٢)ی پاشنیوەرۆ بۆ (١٢)ی شەو لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
هەر یەک لە قاوشی (هەناوی و نەشتەرگەری، مناڵان، ژنان و مناڵبوون) ٢٤ کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە.
بە هیوای لەش ساغی و تەندروستی ئێوەی ئازیز لە رۆژانی جەژندا
(سەنتەری پەیوەندی کردن - Call Center)ی نەخۆشخانە :
053-5535
0770-286-9000
0750-051-9000
نەخۆشخانەی ئاسیا
سلێمانی - شەقامی شۆڕش - بەرامبەر شاری سپی
See less