Neurology Clinic
کلینیکی مێشک و دەمار و ماسولکە
Overview
کلینیکی مێشک و دەمار و ماسولکە (Neurology) — ژمارەی کلینیک ١٨، نهۆمی یەک
ئەو حاڵەتانەی لەم کلینیکەدا دەبینرێن:
- سەرئێشە و شەقیقە
- جەڵدەی مێشک و گەشکە
- ئەلزەهایمەر و گرێی مێشک
- هەوکردنی مێشک و پەردەی مێشک
- نەخۆشییەکانی دڕکەپەتک و ماسولکە و دەمار
- نەخۆشی دەست لەرزین (Parkinson's)
- ڕەقبوونی دەمارەکان (Multiple Sclerosis)
- بۆتۆکس بۆ نەمانی ئازاری شەقیقە
هەروەها لەم کلینیکەدا پشکنینە تایبەتەکانی هێڵکاری مێشک (EEG)، هێڵکاری دەمار (NCS)، هێڵکاری ماسولکە (EMG)، وەرگرتنی شلەی مێشک (LP) و پشکنینەکانی VEP و SEP ئەنجام دەدرێن.