بەرێوەچونی هەشتەمین پێداچونەوەی نوێگەرییەکانی نەخۆشخانەی ئاسیا
2026-07-09 07:30 (Terrace Hall) لە هۆتێل تایتانیک
لەم بۆنە زانستییەدا، بە ئامادەبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزا، گفتوگۆیەکی چڕ و هەمەلایەنە ئەنجام دەدرێت.
لە چوارچێوەی بۆنەکەدا بە شێوەیەکی ورد و زانستی باس لە هۆکارەکان، گرفتە تەندروستییەکان و پاشهاتەکانی نەخۆشی چەوری سەر جگەری و پەیوەندییەکانی بە قەڵەویی دەکرێت.
هەروەها تازەترین توێژینەوە زانستییەکان، ڕێگا نوێیەکانی پشکنین و دەستنیشانکردن، و چارەسەرە نوێ و کاریگەرەکان دەخرێنە ڕوو،
بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن سود لە زانیارییە نوێکان و ئەزموونی پسپۆڕان وەربگرن.
ئەم بۆنەیە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی نەخۆشخانەی ئاسیا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی،
پشتگیری لە پەروەردەی زانستی، و گەشەپێدانی گفتوگۆی پزیشکی لەسەر بابەتە گرنگ و نوێیەکانی بواری تەندروستی.



